تدريب معلمين • شهادة معتمدة • كلار

وردەکارییەکان

قسم

التعليم والتدريب

السعر

بالاتفاق

العنوان

بینای ڕێکخراوی ژیار - لقی گەرمیان (کەلار).

وقت النشر

قبل ٣ أيام

بۆ یەکەمجار لە گەرمیان: مۆدێلێکی نوێ لە گەشەپێدانی پیشەیی و پێگەیاندنی مامۆستایان! بۆردی پەروەردەیی لە ڕێکخراوی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی (لقی گەرمیان) مژدە دەدات بە ڕاگەیاندنی گەورەترین و چڕترین پڕۆژەی پێگەیاندنی ستافی پەروەردەیی بە ناونیشانی: "ئەکادیمیای شیاندنی ژیار بۆ مامۆستای داهێنەر" ئەم ئەکادیمیایە تەنها خولێکی تیۆری نییە، بەڵکو پڕۆگرامێکی پڕاکتیکی هەمەلایەنەیە کە لە ماوەی (٦) هەفتەی چڕدا، لەلایەن نوخبەیەک لە مامۆستایانی زانکۆ و ڕاهێنەرانی پسپۆڕەوە دەوترێتەوە. مۆدیوڵ و بابەتە سەرەکییەکانی ئەکادیمیا: شارەزاییە بنەڕەتییەکانی کۆمپیوتەر دەروونزانیی پەروەردەیی و دادپەروەری لە فێرکردندا بونیادنانی تواناکان لە خوێندنی بنەڕەتی و ئامادەییدا پلاندانان و ستراتیژییەکانی فێربوونی کارا بەڕێوەبردنی پۆل و ژینگەی فێربوون ژیریی دەستکرد لە پەروەردە و فێرکردندا بۆچی بەشداریکردن لەم ئەکادیمیایە دەبێتە وەرچەرخانی ژیانت؟ بەدەستهێنانی بڕوانامەی باوەڕپێکراوی کۆتایی خول بە هەماهەنگی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان. دەرچووانی ئەم خولە ناویان ئاراستەی قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکانی ناوچەکە دەکرێت و لە پێشینە دەبن بۆ وەرگرتن وەک مامۆستا. فێری نوێترین هۆکارەکانی ژیریی دەستکرد و تەکنەلۆژیا دەبیت بۆ ئامادەکردنی پلانی وانە، چالاکی گونجاو، دانانی پرسیارەکان لە چەند چرکەیەکدا. پەیڕەوکردنی پڕۆگرامی "بونیادنانی تواناکان"ی وەزارەت پەروەردە، کە پێویستییەکی سەرەکی هەر مامۆستایەکە بۆ تێگەیشتن لە ستانداردە نوێیەکانی ناوەندەکانی خوێندن. چۆن مامەڵەی زانستی لەگەڵ فرەچەشنیی دەماری و کێشەکانی فێربوون بکەیت. بۆ ئەوەی هیچ قوتابییەک لە پۆلەکەتدا پەراوێز نەخرێت. دەستپێک : ٠١ / ٠٧ / ٢٠٢٦ شوێن: بینای ڕێکخراوی ژیار - لقی گەرمیان (کەلار). کاتی دەوام: هەفتەی ٤ ڕۆژ (یەکشەممە تا چوارشەممە) کاتژمێر ٨:٣٠ تا ١١:٣٠ی پێشنیوەڕۆ. لەپێناو پاراستنی بەرزترین کوالێتی زانستی و مەشقی پڕاکتیکی، ڕێژەی وەرگرتن زۆر سنووردارە! لەپێشینەی وەرگرتن بۆ ئەو بەڕێزانەیە کە زووتر فۆڕمەکە پڕدەکەنەوە. بۆ ناوتۆمارکردن، ئێستا ئەم فۆڕمە پڕبکەرەوە: https://forms.gle/Akx861YdKkGSaxL49 بۆ زانیاری زیاتر و پەیوەندی بکەن بە : ***********

ئیعلانە هاوشێوەکان

ڕێنمایی خێرا پێش کڕین

لە زانیارییەکان دڵنیاببەرەوە (نرخ، شوێن، دۆخ) و لەگەڵ ڕیکلامە هاوشێوەکاندا بەراوردی بکە بۆ زانینی نرخەکان.

بڕی پارەکە بە پێشەکی مەگوێزەرەوە، پەیوەندی بە ژمارەی ڕوونەوە بکە، و لە شوێنێکی پارێزراودا چاوپێکەوتن ڕێک بخە.

دابەزاندنی ئەپی ڕاقی
تدريب معلمين • شهادة معتمدة • كلار - بینای ڕێکخراوی ژیار - لقی گەرمیان (کەلار). - بینای ڕێکخراوی ژیار - لقی | ڕاقی