وردەکارییەکان
قسم
خدمات
السعر
بالاتفاق
العنوان
لەشاری هەولێر پایتەختی کوردستان
وقت النشر
قبل ساعة
ئەم بابەتە پێویستە هەموو کەس بیزانێت👊 توێژینەوەی /بزنس تایم 3 ئایا ڕاستە میدیای عەقاری چەکی دووسەرەیە؟💣💥 زۆر کەس هێشتا وا دەزانن میدیای عەقارات تەنها پەیجێکە بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵی زەوی وزار و موڵک… بۆیەکەمجار بزنس تایم یەکەمین کۆرسی میدیای عەقاری لەشاری هەولێر پایتەختی کوردستان کردەوە کەزیاتر لە 40 میدیاکاری بواری خانووبەرە بەشداربوون. دواتر لەلایەن نوسینگە وکۆمپانیا وخاوەن پرۆژەکانی نیشتەجێبوون زۆر داوامان لێ دەکرا هەنگاوەکانی دامەزراندنی میدیای عەقاری بزانن و چۆن دەستی پێبکەن؟ سوود وزیانەکانی میدیای عەقاری چییە بۆ نوسینگە وکۆمپانیاکانی عەقارات؟ سوود وزیانی چییە بۆ پرۆژەکانی نیشتەجێبوون و وەبەرهێنان؟ کێ لەم بوارە بەئەکادیمی کاردەکات و بەشێوەیەکی پرۆڤیشناڵ ئەزمون وشارەزایی هەیە؟ بۆ هاوکاری هەموو لایەک توێژینەوەیەکی ئەکادیمی بۆ بەرچاوڕوونی هەمووان دەخەینەڕوو: میدیای عەقاری لەئێستادا چەکی میلانۆیە لەڕووی کاریگەری ئەگەربە باشی و ئیجابی بەکار هات و دەکرێت بەخراپی و سلبی بەکاربهێندرێت ئەگەر ووریا نەبین بۆ مەبەستی نەخوازراو بەکاربهێندرێت: میدیای عەقاری چۆن کاردەکات؟؟ کاردەکات لەسەر کۆکردنەوەی “زانیاری وداتا + پەیوەندی لەگەڵ ناوەندی بریار ودەسەڵات+ کاریگەری وفشار + داهات وقازانج” . ئەم دامەزراوانە چۆن مۆڵەت وەردەگرن ؟ بە مۆڵەتێکی ئاسان لە سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان دەستپێدەکەن، خەرجییان زۆر کەمە… بەڵام داهات و هێزیان زۆر گەورەیە لەسەر بازاری عەقارات ولایەنی دەروونی خاوەن پرۆژە وکۆمپانیاکانی عەقارات. چۆن کاریگەری وفشار دروست دەکەن لەسەر پرۆژەو بازاری عەقارات؟ 1️⃣ دەستیان دەگات بە زانیاری پێش زۆربەی کەسانی تر، کاتێک تۆ میدیای عەقاراتت هەبێت کەواتە ڕۆڵت دەبێت لە بەهادارکردنی پرۆژەکانی نیشتەجێبوون یاخود بێ ئەرزشکردن و شکاندنیان لەبازاڕ!!! ئەمەش مەترسیدارە !!! ▪️ زووترین زانیاری پڕۆژەکان کۆدەکەنەوە بۆیە چەکێکی دووسەرە دەکرێت بەسوود پرۆژەکە بەکاربێت یاخود ئەگەر شارەزانەبیت پرۆژەکەت پوچ دەکەن!!! ▪️ نرخەکان دەزانن بۆیە ڕۆلی گەورەیان دەبێت لەبازاڕسازی ئەگەر ووریانەبن ئەم دامەزراوە بچوکانە بەهۆی میدیا پێشرەوی بازاڕ لە زۆربەی کۆمپانیاگەورەکان ۆەردەگرنەوە و خۆیان سەرکردایەتی بازاڕی عەقارات دەکەن وکۆمپانیای خاوەن چەندین لق وبەش دەبێت لەژێر دەستی ئەم دامەزراوانە ئاڕاستە وەربگرێت!!! ئای لەم کارەساتە!!!! ▪️پێشوەختە پلانی شارەوانی و خزمەتگوزاری وەردەگرن لەئەنجامی لاوازی وسیستی بەشی ڕاگەیاندنی شارەوانی و وەبەرهێنان ئەم دامەزراوانە دەتوانن سەرمایەگوزاری بەرەنجی حکومەتیش بکەن. ▪️ سوود لە زانیاری وەبەرهێنان و یاساکان وەردەگرن بۆ سەرمایەگوزاری خۆیان. واتە زانیاری بۆیان تەنها “هەواڵ” نییە… بەڵکو هێزە، فشارە داهاتە “سەرمایە”یە. 2️⃣ پەیوەندی لەگەڵ بەرپرسان و خاوەن پڕۆژەکان خاوەنی میدیا بەهۆی چاوپێکەوتن و ئیڤێنت و پۆدکاست: ▪️ لەسەر شانی کەسانی تر ناسراو دەبن و ئەزمونی دەیەها ساڵ وەردەگرێت بێ بەرامبەر !!! ▪️ پەیوەندی بەهێز دروست دەکات لەگەڵ کەسانی خاوەن پێگە لەبازاڕ و بزنس . ▪️بەئاسانی دەستی دەگات بە بەرپرسان و وەبەرهێنەران. ▪️ براندی کەسی بۆ خۆی دروست دەکات. ئەمەش دواتر دەبێتە دەرفەتی بازرگانی و داهات. 3️⃣ تیمی گەورە بە خەرجی کەم زۆر دامەزراوەکان: ▪️ کارمەندانی ڕاگەیاندنی دەزگا و کۆمپانیاکان بە پارت تایم بەکاردهێنن. ▪️ بە پاداشتێکی کەم زانیاری و هەواڵیان بۆ دێت. ▪️ چاڵاکی و دیدارەکان تەنها ڕێکخەر دەبن وداهاتی باش وەردەگرن. واتە بە تیمێکی بچووک، کاری دامەزراوەیەکی گەورە ئەنجام دەدرێت. 4️⃣ خەرجی کەم… داهاتی زۆر زۆربەی ئەم دامەزراوانە: ▪️ ئۆفیسی گەورەیان نییە. ▪️ کارمەندی زۆریان نییە. ▪️ هەندێکیان وەک کۆمپانیا تۆمار نەکراون. ▪️ باج و ڕسوماتی گەورە نادەن بەگوێرەی داهاتیان . بەڵام: ✔️داهاتی گەورە لە ڕیکلام و سپۆنسەر وەردەگرن. ✔️ بڵاوکردنەوەی خستنەڕوو بۆ موڵکی پرۆژەکان بەرامبەر پارەی باش گڕێبەست دەکەن. ✔️ ڤیدیۆ و پۆدکاستی سپۆنسەرکراو دروست دەکەن. ✔️ ئیڤێنت و کۆنفرانس سازدەکەن کەئەمە لەبۆشایی ڕۆلی کۆمەڵەی نێوەندگیری وڕاوێژکاری خانووبەرە و ژووری پیشەسازی وبازرگانی و یەکێتی وەبەرهێنەران و لایەنی حکومیە!! ✔️ بازاڕسازی بۆ پڕۆژەکان دەکەن بەرامبەر گڕێبەستی گەورە. ✔️ براندی کەسی دروست دەکەن کەکاریگەری گەورە لەسەر ڕەوتی بازاڕ دروست دەکات. 5️⃣ نهێنی سەرکەوتن = دیجیتاڵ میدیا یە جا پێمان خۆش بێت یان نەء میدیا چەکی دووسەرەیە!!! ئەمڕۆ بە پێی داتا: %90 ـی زەبون و کریار لە ڕێگای دیجیتاڵ میدیاوە دێت… تەنها %10 بە شێوازی کلاسیکی دێتە ئۆفیس. واتە ئەگەر لە دیجیتاڵ میدیا بەهێز نەبیت… زۆر دژوارە بتوانیت فرۆشتنی بەردەوامت هەبێت. ئەمڕۆ هەموو کۆمپانیا و پڕۆژەیەکی گەورە پێویستی بە میدیای تایبەت بەخۆی هەیە تا میدیا لەخزمەتی خۆی بەکاربهێنێت، میدیا وەکو هەموو ئامرازەکانی تر دەکرێت ببێتە نیعمەت یاخود ببێتە نیقمەت. چونکە ئەوەی: “سەرنجی خەڵکی بەدەستە ئەمڕۆ میدیایە” ئەوەی میدیای خۆی هەبێت بازاڕ و کریار و داهاتیش بەدەست دەهێنێت. ئاگاداری زۆر گرنگ تاتووشی کێشە نەهاتووی💥 ووریابە داتا وزانیاری خۆت مەدە هەموو کەسێک ئەگەر لایەنێکی فەرمی نەبێت. ووریابە لەلێدوان و دیدار پێشوەختە پرسیارەکان وەربگڕە و لەچوارچێوەی بابەتەکە وڵامبدەرەوە. بۆ ڕاوێژی تایبەت وخولی میدیای ئەکادیمی پەیوەندی بەم ژمارەیەبکە. *********** #میدیای_عەقارات #دیجیتاڵ_میدیا #بازاڕسازی #بزنس تایم #عەقارات #وەبەرهێنان
ئیعلانە هاوشێوەکان
ضمان نجاح • صفوف ٤-٩ • فرعي فرمانباران
بالاتفاق
بالاتفاق
ضمان نجاح • صفوف ٤-٩ • دروس خصوصي ١٠-١١
بالاتفاق
مظلات • جودة عالية • رزگاري
بالاتفاق
مركز روح الحياة • نجاح حمل • أربيل شارع 30م
بالاتفاق
أطفال الأنابيب • حلال • أربيل
بالاتفاق
أطفال أنابيب • مركز روح الحياة • أربيل
بالاتفاق
أربيل • صالون هدى • حلاقة نساء
بالاتفاق
حمل ناجح • AMH منخفض • مركز روح الحياة
بالاتفاق
فحص مباني • مراوح بقفص • أربيل
بالاتفاق
أطفال الأنابيب • شرعي • أربيل
أربيل • ميكانيك متنقل • كهربائي سيارات
بالاتفاق
٩٩٬٠٠٠ دينار
دورة عقارية • برج العدالة أربيل • ٣ مقاعد
ڕێنمایی خێرا پێش کڕین
لە زانیارییەکان دڵنیاببەرەوە (نرخ، شوێن، دۆخ) و لەگەڵ ڕیکلامە هاوشێوەکاندا بەراوردی بکە بۆ زانینی نرخەکان.
بڕی پارەکە بە پێشەکی مەگوێزەرەوە، پەیوەندی بە ژمارەی ڕوونەوە بکە، و لە شوێنێکی پارێزراودا چاوپێکەوتن ڕێک بخە.
