موژدە بۆ نەخۆشانی نەخۆشخانەی هیوا لەسەر ئەرکی خۆی بێ بەرامبەر پێنج خانوی بۆمانەوەی نەخۆشانی نەخۆشخانەی هیوا دابین کردوە. بەناوی خودای گەورەو بەخشندە دابین کردنی خانوو بێ بەرامبەر تکایە با هەموومان پشتیوانی نەخۆشانی نەخۆشخانەی هیوا بین هەر نەبێ بە دوعاکانتان سڵاوی خواتان لێبێت هاورێیان،خزمان،دۆستان بۆ ئاگاداری خەڵکی دەڤەری ڕاپەڕین و دەوروبەری بۆ نەخۆشانی نەخۆشخانەی هیوا لە پای هەستكردنم بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر خوای گەورە و دەڤەرەكەم و وەكو ڕۆڵەیەكی ڕانیە و لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە بارودۆخی هاوڵاتیانی دەڤەری ڕاپەڕین و دەورووبەری بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا لە سلێمانی نیشتەجێم، من غەریب حسن ووسو (كوردە ) ناسراوم بە وەستا غەریب ،لە ئێستادا 5 خانووم داناوە، بێ بەرامبەر بە ناوماڵی كاملەوە ، بە مەسرەفی ئاو و كارەباشەوە لە نزیك نەخۆشخانەی هیوا ، في سبيل الله. لە داهاتوودا پشتیوان بە خوای گەورە و دوعاکانی ئێوە زیاتریشی دەكەم. وەكو شوێنی مانەوە بۆ نەخۆشانی توشبووی نەخۆشی شێرپەنجەی نەخۆشخانەی هیوا كە جەلساتی تیشكیان هەیە30 -40 ڕۆژ دەمێننەوە شوێنی مانەوەیان نییە و گرتنی خانوو و شووقە بڕە پارەیەكی زۆر لەسەریان دەکەوێت یان هاتوچۆکردنی ڕۆژانەی نەخۆش بۆ ماوەی ٣٠ تا ٤٠ ڕۆژ ئەرکێکی قورسە لەسەر نەخۆش ، من لە خزمەتیان دا دەبم و دەتوانن پەیوەندییمان پێوە بكەن . وە هەروەها هەركەسێك توانای ماددی دابینكردنی ئازوقەی نییە لە لایەن كەسووكارییەوە یارمەتی دەدرێت ئازوقەی ماوەی مانەوەكەی لە ئەستۆی من دەبێت ، لەم كارە خێرخوازییەدا جیاوازی هەژار و دەوڵەمەند نییە و هەر نەخۆشێكی نەخۆشخانەی هیوا کە پێویستی بوو با دڵنییا بێت لەوەی ناو و ناسنامەی پارێزراوە لە لای ئێمە. مەبەستمان لەم ئاگاداریە ئەوەیە خەڵکی دەڤەرەکەمان ئاگاداریی ئەم کارەبن کەمێک ئەرکی سەر شانیان کەم بکەینەوە و دوور بن لە هاتووچۆکردن بۆ ماوە٣٠ تا ٤٠ ڕۆژ و گەڕان بە دوای خانوو بۆ مانەوەیان . تكایە ئێمە لەم كارە خێرخوازییەدا لە لایەن ئاسایشەوە تەنها مۆڵەتی مانەوەی نەخۆشی نەخۆشخانەی هیوا مان پێدراوە كە جەلسەی تیشكیان هەیە و ماوە 30-40 دەمێننەوەو وە پێویستە نەخۆش كۆد و ژمارەی نەخۆشخانەی هیوایان هەبێت. لە ڕێگای ئەم ژمارانەوە دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بكەن *********** *********** داوا لە خوای گەورە دەکەین هەموو لایەک بە دووربن لەم نەخۆشیە و تەندروست و لەش ساغ بن .
بالاتفاق
وردەکارییەکان
قسم
خدمات
السعر
بالاتفاق
العنوان
ڕاپەڕین
وقت النشر
قبل ٢٢ ساعات
ئیعلانە هاوشێوەکان
ڕێنمایی خێرا پێش کڕین
زانیارییەکان دڵنیابکەوە (نرخ، شوێن، دۆخ) و لەگەڵ ئیعلانە هاوشێوەکاندا نرخەکە هاوبەش بکە.
پارە پێشەکی مەگێڕەوە، پەیوەندی بە ژمارەی ڕوون بکە، و لە شوێنێکی پارێزراودا بینین ڕێک بخە.
