محو الأمية • تعليم مجاني • شهادة ابتدائية

وردەکارییەکان

العنوان

طوزخورماتو

وقت النشر

قبل ١٥ ساعات

ئاگاداریی تۆمارکردن – سەنتەری نەورۆزی تێکەڵاو بۆ نەهێشتنی نەخوێندەواری ​سەنتەری نەورۆزی تێکەڵاو بۆ نەهێشتنی نەخوێندەواری (سەر بە وەزارەتی پەروەردەی عێراق) دەرگای تۆمارکردنی بێبەرامبەر (خۆڕایی) بۆ تەواوی ئارەزوومەندانی فێربوونی خوێندن و نووسین و بەدەستهێنانی بڕوانامەی سەرەتایی دەکاتەوە. ​قۆناغەکانی خوێندن: ​قۆناغی بنەڕەتی (الأساس): پۆلەکانی یەکەم و دووەم لەخۆدەگرێت. ​قۆناغی تەواوکاری (التكميل): پۆلەکانی سێیەم و چوارەم لەخۆدەگرێت. ​قۆناغی کۆتایی سەرەتایی: پۆلەکانی پێنجەم و شەشەم لەخۆدەگرێت؛ تەنانەت ئەو کەسانەی پێشتر پۆلی پێنج و شەشیشیان تەواو نەکردووە، دەتوانن لەم سەنتەرە پۆلەکان تەواو بکه ن و بڕوانامەی شەی شەشەمی سەرەتایی بەدەستبهێنن. ​زانیارییەکانی دەوام و شوێن: ​ڕۆژانی دەوام: هەینی و شەممە. ​کاتژمێر: 1:30ی نیوەڕۆ تا 4:30ی عەسر. ​شوێن: بینای ئامادەیی هەڵگوت کوڕان. ​سیستەمی خوێندن: بە زمانی عەرەبی و سەرجەم وانەکان بێبەرامبەر (خۆڕایی)ن. ​مەرجی بەشداری: بۆ هەردوو ڕەگەز (نێر و مێ) کراوەیە. ​بەڵگەنامە پێویستەکان بۆ تۆمارکردن: ​کۆپیی کارتی نیشتمانی. ​(2) وێنەی کەسی. ​بۆ پەیوەندی و زانیاری زیاتر: ​*********** ​***********

ئیعلانە هاوشێوەکان

ڕێنمایی خێرا پێش کڕین

لە زانیارییەکان دڵنیاببەرەوە (نرخ، شوێن، دۆخ) و لەگەڵ ڕیکلامە هاوشێوەکاندا بەراوردی بکە بۆ زانینی نرخەکان.

بڕی پارەکە بە پێشەکی مەگوێزەرەوە، پەیوەندی بە ژمارەی ڕوونەوە بکە، و لە شوێنێکی پارێزراودا چاوپێکەوتن ڕێک بخە.

دابەزاندنی ئەپی ڕاقی
محو الأمية • تعليم مجاني • شهادة ابتدائية - طوزخورماتو - طوزخورماتو | ڕاقی