وردەکارییەکان
هەلی کار هوتێلی پێنج ئەستێرە – سلێمانی ناوی پۆست: سەرپەرشتیاری جیم و مەلەوانگە (Gym & Swimming Pool Supervisor) ڕەگەز: نێر ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان: چاودێریکردن و بەڕێوەبردنی کارەکانی جیم و مەلەوانگە. چاودێریکردن لەسەر Lifeguards و Fitness Trainers و دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان. چاودێریکردنی پاکوخاوێنی و ئاسایشی جیم و مەلەوانگە. پشکنینی بەردەوامی ئاوی مەلەوانگە و چاودێریکردنی pH، کلۆر و ئاستی مادە کیمیاییەکان بەپێی ستانداردەکانی ئاسایش. تۆمارکردنی ئەنجامی پشکنینی ئاوی مەلەوانگە و ئاگادارکردنەوەی بەشی پەیوەندیدار لە هەر کێشەیەک. دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی ئاسایشی مەلەوانگە و پەیڕەوکردنی ڕێنماییەکانی Pool Safety. چاودێریکردنی ئامێر و کەرەستەکانی جیم و مەلەوانگە و ڕاپۆرتکردنی هەر کێشەیەک. ڕێکخستنی خشتەی کاری Lifeguards و Trainers و دڵنیابوون لە بوونی کادرێکی پێویست لە کاتی کاردا. مامەڵەکردن بە شێوەی پیشەیی لەگەڵ میوانان و وەڵامدانەوە بە داواکاری و تێبینییەکانیان. دڵنیابوون لەوەی هەموو کارمەندان بە پڕۆسە و ستانداردەکانی هوتێل کار دەکەن. پێداویستییەکان: کەمترین ٢–٣ ساڵ ئەزموونی کار لە بواری جیم، مەلەوانگە، سپا یان شوێنی هاوشێوە. ئەزموونی باش لە چاودێریکردنی Swimming Pool و زانینی بنەمایی و کرداری پشکنینی pH و Chlorine و کۆنترۆڵکردنی کوالێتی ئاوی مەلەوانگە. توانای بەڕێوەبردن و چاودێریکردنی تیمی Lifeguards و Fitness Trainers. زانیاری باش لە بواری Pool Safety، Health & Safety و ڕێکارەکانی دۆخە فۆرییەکان. توانای بەڕێوەبردن، ڕێکخستن و چارەسەرکردنی کێشە بە شێوەی پیشەیی. کەسێکی ڕێکخراو، بەرپرسیار و خاوەن توانای پەیوەندیی باش بێت. زمانی کوردی و عەرەبی بە باشی بزانێت و ئاستێکی باشی زمانی ئینگلیزی هەبێت. ئەزموونی کارکردن لە هوتێل، کڵەب، سپا یان شوێنی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە وەرزشییەکان پێشینەیە. بڕوانامە یان فێرکاریی پەیوەندیدار بە Lifeguarding، First Aid، CPR، Pool Maintenance یان بواری هاوشێوە پێشینەیە. بۆ پێشکەشکردن نامە یاخود CV بـنێرن بۆ وەتسئەپی( ***********) #GymSupervisor #SwimmingPoolSupervisor #SpaSupervisor #FitnessJobs #HospitalityJobs #HotelJobs #FitnessAndWellness #SwimmingPool #GymJobs #HospitalityCareers #SulaimaniJobs #KurdistanJobs #IraqJobs #NowHiring
ئیعلانە هاوشێوەکان
ڕێنمایی خێرا پێش کڕین
لە زانیارییەکان دڵنیاببەرەوە (نرخ، شوێن، دۆخ) و لەگەڵ ڕیکلامە هاوشێوەکاندا بەراوردی بکە بۆ زانینی نرخەکان.
بڕی پارەکە بە پێشەکی مەگوێزەرەوە، پەیوەندی بە ژمارەی ڕوونەوە بکە، و لە شوێنێکی پارێزراودا چاوپێکەوتن ڕێک بخە.
