التفاصيل
قسم
أجهزة كهربائية
السعر
٣٠٬٠٠٠ دينار
العنوان
السليمانية, العراق
وقت النشر
قبل ٥ ساعات
سڵاو بەرێزان ، مایکرۆفۆنی (Wireless) ـی مارکەی بەناوبانگی Joby Wavo Air دەفرۆشم بە نرخێکی زۆر گونجاو. مایکرۆفۆنەکە تەواو نوێ و لۆکە ، بە هیچ شێوەیەک بەکارنەهاتووە. (بۆ ڕێکخراوێک کڕدرا و دواتر هیچ دەنگ و چاڵاکییەکیان نەبوو ، بۆیە لە کارتۆنەکەیدا ماوەتەوە بە زەمان ). پاکێجی دووانییە (Dual) ، واتە ٢ مایکرۆفۆن (Transmitter) و ١ وەرگر (Receiver) ی تێدایە. بۆ چاوپێکەوتن ، پۆدکاست ، ڤلۆگ و دروستکردنی ناوەڕۆک بە مۆبایل یان کامێرا بێوێنەیە. کارتۆنەکەی تەواو پڕە و هەموو کێبڵەکانی کامێرا و مۆبایل ، ٢ مایکرۆفۆنی یەدەگی یەخە (Lavalier) ، ڕاگرە موگناتیسییەکان و دژە با (Windjammer) ی لەگەڵە. نرخەکەی تەنها ( ٣٠ ) هەزار دینارە. مایکرۆفۆنەکە لە سلێمانییە. بۆ کڕین نامە بنێرە یان پەیوەندی بکە بەم ژمارەوە و بۆ هەر شوێنێک ویستتان ، لە خزمەت دام: 0750 748 3441 ______________________ تێبینی گرنگ ، ئامێرەکە بە مەرجی لۆک بوون و بەکارنەهاتن دەفرۆشرێت. پێکهاتەکانی ناو کارتۆنەکە (Full Accessories): ١ دانە وەرگر (Receiver) ٢ دانە ترانسمیتەر (Transmitter) کە مایکرۆفۆنی ناوخۆییان تێدایە کێبڵی تایبەت بۆ بەستنەوە بە کامێرا (TRS) کێبڵی تایبەت بۆ بەستنەوە بە مۆبایل (TRRS) ٣ دانە کێبڵی شەحن کردنەوەی جۆری USB-C ٢ دانە مایکرۆفۆنی تەلدار کێبڵ درێژ (Lavalier) بۆ شاردنەوەی ژێر جل کۆمەڵێک ڕاگری جۆراوجۆر (موگناتیسی، کلیپ، و هی سەر حامیلەی کامێرا) ٢ سەری دژە با (فەروو) بۆ تۆمارکردنی دەنگ لە دەرەوە السليمانية, العراق
إعلانات مشابهة
نصائح سريعة قبل ما تشتري
تأكد من المعلومات (السعر، الموقع، الحالة) وقارن مع الإعلانات المشابهة حتى تعرف السعر الطبيعي.
لا تحول مبلغ مقدماً، وخلي التواصل عبر رقم هاتف واضح، واتفق على اللقاء في مكان آمن.
